ژماره‌ 2ی گۆڤاری “ژنی کورد” که‌وته‌به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی

ژماره‌ 2ی گۆڤاری "ژنی کورد" که‌وته‌به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانیژماره‌ی 2ی گۆڤاری “ژنی کورد” که‌ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک چالاکی مه‌ده‌نی‌و داکۆکیکاری مافی ژنان‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و له‌ نۆروێژ چاپ‌و بڵاو ده‌کرێته‌وه‌، که‌وته‌به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی. ژماره‌ی دووهه‌می ئه‌م گۆڤاره‌ وه‌رزیه‌ کۆمه‌ڵێک بابه‌تی تایبه‌ت به‌ ژنان له‌ هه‌موو بواره‌کان‌دا ده‌گرێته‌خۆو هه‌روه‌ها ئه‌م ژماره‌یان هه‌ڵگری دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌ته‌ به‌ خۆ کوژی، یان کوژرانی ژنان له‌ کوردستان که ‌له‌ژێر پرسیاری “له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دوایی دا دیارده‌ی خۆکوژی، یان کوشتنی ژنان به‌بیانووی نامووس‌و شه‌ره‌ف، زیاتر له‌ جاران خۆ ده‌رده‌خا،‌ هۆکاره‌کانی پشت ئه‌و کردوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ چیه‌و چۆن ده‌کرێ ئه‌و کولتووره‌ دزێوه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستان دا بنه‌بڕ بکرێ؟ “دا که‌ کۆمه‌ڵێك چالاکی بواری ژنان‌و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌و باره‌وه‌ ده‌دوێن.
له‌ تازه‌ترین ژماره‌ی ژنی کورد دا لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر شێعری شاعیران، شێعر، په‌خشان، بابه‌تگه‌لێکی دیکه‌ به‌رچاو ده‌که‌ون.

comment closed

هەمو مافی ئەم مالپەرە پارێزراون © 2012 کۆمەڵەی کولتوری کوردی · ·